حزب کمونیست ایران

پەیامی سه‌رخوشی له لایان دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری بۆکان

وێڕای سڵاو و رێزی شۆڕشگێڕانە

ئێمە وەک هاوڕێیان و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێران لە شاری بۆکانەوە، بە بۆنەی خەساری لەدەستدانی کادرێکی دیار و خەباتکارێکی ماندوویی نەناسی ناو ڕیزەکانی حیزبی کومونیستی ئێران و کۆمەڵە هاوڕێ فەرهادی شەعبانی، ئەوپەڕی پەژارە و هاوخەمی خۆمان لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری ئەو ئازیزە و سەرجەمی هاوڕێ، هاوسەنگەر و هاوبیرانی دەردەبڕین و خۆمان لەم خەمە گەورەیەدا بە هاوبەشیان دەزانین. لەدەستدانی کەسێکی وەک هاوڕێ فەرهادی شەعبانی بە زیاتر لە چوار دەیە خەباتی سیاسی و نیزامی و شۆڕشگێڕانەوە، ئەندامێکی چالاکی کومیتەی ناوەندی حیزبی کومونیستی ئێران و کۆمەڵە کە پێشەنگی ڕاستەقینەی خەباتی چینایەتی و ئازادیخوازیی لە کوردستان و ئێرانە، رێبەر و پشتیوانێکی نەسرەوتووی کرێکاران و زەحمەتکێشان و دەنگی بەرزی ژان و ئازارەکانی کۆڵبەرانی کوردستان و لەسەرووی هەمووشیانەوە کومونیستێکی شێلگیر کە تا کۆتایی ژیانی بێ هیچ گومانێک و ڕاستگۆیانە لەسەر ئەو ڕێبازە مایەوە و تەواوی ژیانی خۆی لە پێناویدا تەرخان کرد، بۆشاییەکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی کومونیستی و ئازادیخوازانە بە گشتی و بەتایبەتی لە کوردستان.
ئێمە جارێکی دیکە وێڕای سەرەخۆشی و هیوای سەرساخی بۆ تەواوی ئەو کەسانەی بەم هەواڵە ناوەخت و دڵتەزێنە خەمگین بوون، ئاواتمان بەدیهاتنی ئامانجە بەرزەکانی هاوڕێ فەرهادی شەعبانییە و لەم پێناوەدا بەڵێن دەدەین کە تا کۆتا چرکەی ژیانمان درێژەدەری ڕێگای بەرز و بەڕێزی ئەو ئازیزەمان دەبین.
یادی هاوڕێ فەرهادی شەعبانی زیندووە و رێگای پیرۆزی بەردەوام.

دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شاری بۆکان

١ی پووشپەڕی ٢٠٢١