حزب کمونیست ایران

پێشکەش بە کاک فەرهاد

سەر لە بەیانیێکی زووی دوایین رۆژەکانی بەهار
رواڵەتی پەنجەرەکەم
باسی تاریک و لێڵی بوو باسی دڵتەنگی
خۆر
پێش تر
پەنجەکانی ناردبوو
کە چی هەوری نابەوەخت
لە بەر رێگای وەستابوو
رواڵەتی پەنجەرەکەم
رواڵەتی نەمامێک ئەرخەوانی بوو
کە گوڵەکانی یەک یەک ئەوەریو و
داوێنی گوڵدانە سوورکارەکەی
پر کردبوو لە رەنگی ئەرخەوان
رواڵەتی پەنجەرەکەم
پریشکەی باران بو
چما فرمێسکەو لە سر گۆنا سارێژ ئەبێت
ئەمە رواڵەتی ئەم رۆژانەی منە…

…ژیان…