بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠جۆزەردانی ١٤٠٠ هاوڕێ فەرهاد شەعبانی بۆ دواجار ماڵاوایی لە هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کرد.
هاوڕێ فەرهاد شەعبانی سیمایەکی ناسراو و داکۆکیکارێکی ڕاستەقینەی بەشمەینەتەکان و خەباتکارێکی بە ئەمەگی گۆڕەپانی یەکسانی بوو. بە دەست پێکردنی شۆڕشی گەلانی ئێران و پەلاماردانی بێ بەزەییانەی حکوومەتی دژە ئینسانی ئێران بۆ سەر کوردستان، هاوڕێ فەرهاد بەرگری لە خاکی نیشتمان و چینی هەژار و بەشمەینەتی، بە ئەرکی خۆی رانی، هەر بۆیە چوار دەیە خەباتی نەپسانەوەی هاوڕێ فەرهاد دارخەری ئەو ڕاستیەیە کە لەسەر ڕێبازەکەی رژد و شێلگیر بووە و لەگەڵ ئەوەیکە ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بووە هاوکات ئەندامی کۆڵبەر نیوز و خەمخۆری کۆڵبەرانی بەشمەینەتیش بووە.
بەم بۆنەوە ئەنجومەنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات – سلێمانی، وێرای بەداخبوونمان سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و سەرجەم هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین.